به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری مه‌هاباد، ئیسماعیل پاکزاد له به‌شی هونه‌رمه‌ندانی مه‌هاباد به به‌شداری خه‌ڵکی شاره‌که به خاک سپێردرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مامۆستا ئیسماعیل پاکزاد ناسراو به ( سمکۆ) به هۆی به‌کارهێنانی وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی ناسرا بوو، ئه‌و زۆربه‌ی کاره‌کانی زمانی کوردی زۆر به باشی به کار ده‌هێنا و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ڕێزێکی تایبه‌تی له ناو خه‌ڵکی مه‌هاباد-دا بوو.
کاری سه‌ره‌کی مامۆستا سمکۆ میکانیکی بوو به‌ڵام له ته‌نیشت ئه‌مه‌دا کاری ئه‌ده‌بی و نیگارکێشیشی ده‌کرد.
ئیسماعیل پاکزاد له ساڵی ۱۳۳۹ له شاری مه‌هاباد له دایک بوو، ئه‌و له ته‌مه‌نی ۶۳ ساڵه‌یی به هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه له شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
Your Comment